Gazi Nogay,Ahmet Buğra Olaç
19 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2025
شڕناخ - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر ڕایگەیاند: "ئیدی لەم چیایانەدا گۆرانی برایەتی و یەکێتیی و یەکڕیزی دەگوترێتەوە، نەک ترس و مردن و گوللە و بۆمبەکان".
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکدا لە چیای گابار کە تیایدا وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، عەبدوڵڵا گولەر و بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، مستەفا ئەلیتاش و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار بەشدار بوون، کورتوڵموش گوتارێکی ێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا کورتوڵموش باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، رایگەیاند: "ئیدی لەم چیایانەدا گۆرانی برایەتی و یەکێتیی و یەکڕیزی دەگوترێتەوە، نەک ترس و مردن و گوللە و بۆمبەکان".
گوتیشی: "ئیتر ھەر وەک چۆن ھیچ ھاووڵاتییەکی ئەم وڵاتە ناچێتە چیا، ھیچ کەسێکیش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا شەھید نابێت. ھەموو بەیەکەوە یەکێتیی و یەکڕیزیی و برایەتیی بنیاتدەنێین".