Merve Yıldızalp
13 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون ڕایگەیاند: "ئیرادەی بەهێزی چارەسەری کێشەی تیرۆر بە شێوەیەکی هەمیشەیی نیشان دەدەین و هەنگاو بە هەنگاو تورکیای بێ تیرۆر بنیات دەنێین".
لە میانی بەشداری کردنی لە "کۆڕبەندی میدیای تورکیا-باڵکان"، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاڵتوون، گوتارێکی پێشکەش کرد.
%2FAA-37934136.jpg)
لە گوتارەکەیدا ئاڵتوون باسی لە تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "ئیرادەی بەهێزی چارەسەری کێشەی تیرۆر بە شێوەیەکی هەمیشەیی نیشان دەدەین و هەنگاو بە هەنگاو تورکیای بێ تیرۆر بنیات دەنێین".
گوتیشی: "لە نزیکەوە چاودێری هەوڵەکانی تێکدانی پرۆسەکە دەکەین و، ڕێگە نادەین کەس پێداگریی دەوڵەتەکەمان لەم بارەیەوە تاقی بکاتەوە. بە ڕابەرایەتی بەهێزی بەڕێز سەرکۆمارمان، لە تورکیادا ئەو ڕۆژانە کۆتایی هاتن کە بازنە خراپەکان بتوانن لە ڕێگەی تیرۆرەوە ئەنجام بەدەستبهێنن".
%2FAA-37934130.jpg)
ئاڵتوون ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی تیرۆرەوە ئەو کارە ئیستفزازییانە دروست بکەن کە ئامانجیان نانەوەی ئاژاوەی کۆمەڵایەتییە و بەو کارانە تورکیا ئاڕاستە بکەن، ناتوانن سەرکەوتووبن و، ڕایگەیاند: "ئیدی تورکیایەک نییە لە ڕێگەی ئەم هێزانەوە ناسەقامگیر بکرێت، تورکیایەکی لەم شێوەیە بووەتە ڕابردوو".
%2FAA-37934141.jpg)