Emrah Gökmen
02 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە کۆی ٤٠٨ گومانلێکراو کە بەهۆی ئەنجامدانی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت لە یەکی ئایار، رۆژی کرێکاران و هاودەنگیی دەستگیرکرابوون، ٣٦ کەسیان ڕەوانەی دادگا کرا.
ئەو ٤٠٨ گومانلێکراوەی بەهۆی بەشداری کردنیان لەو گردبوونەوە و خۆپیشاندانانەی لە دەرەوەی ئەو ناوچانەی پارێزگای ئیستانبوڵ مۆڵەتی پێدابوون لەسەرانسەری شارەکەدا دەستگیرکرابوون، ڕێکارییەکانی ئاسایش لەبارەیان تەواو بوو.
لە کاتێکدا ٣٦ کەس لە دەستگیرکراوان لە پاش پشکنینی پزیشکی ڕەوانەی دادگا کران، ٣٧٢ کەسیان ئازاد کران.
هەروەها هەشت گومانلێکراویان کە بە تۆمەتی تاوانی تیرۆریستیی داواکراون، ڕێکارەکانی ئاسایشی لە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە.