Abdullah Özkul
01 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە بە ڕێبەرایەتیی سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ برا بەرهەمهێنەر و کرێکارانی ڕەنجدەردا دەست لەناودەست سەدەی تورکیا بکەینە سەدەی ڕەنج، بەرهەم، وەبەرهێنان، ڕەخساندنی هەلی کار، گەشەسەندن، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی".
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، ئاڵتوون ئاماژەی بەوە کرد لە ژێر ڕۆشنایی دیدگای شارستانیەت کە ڕەنج و ئارەقەی نێوچاوان بە پیرۆز دەزانێت، هەردەم پشتیوانیان لە کرێکار و ڕەنجدەر کردووە.
ئاڵتوون جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەم هەڵوێستە هەر هاوکارییەک کە کار پیرۆز دەکات، بەرهەمهێنان زیاد دەکات وەک هەنگاوێک دەبینن کە دەنرێت بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو داهاتوویەکی بەهێزتر ببەن.
گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە بە ڕێبەرایەتیی سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ برا بەرهەمهێنەر و کرێکارانی ڕەنجدەردا دەست لەناودەست سەدەی تورکیا بکەینە سەدەی ڕەنج، بەرهەم، وەبەرهێنان، ڕەخساندنی هەلی کار، گەشەسەندن، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی. لە دڵەوە سڵاو ئاڕاستەی هەموو ئەو برا ڕەنجدەرانەمان دەکەم کە لەم ڕێپێوانە مەزنەدا بە ئارەقەی نێوچاوان و هەڵ و ماندووبوون توانا دەبەخشنە هێزی وڵاتەکەمان. بەم هەست و بیرکەنەوانەوە لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی یەکی ئایار، ڕۆژی کرێکاران و هاودەنگیی دەکەم، جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە هەردەم ڕێزێکی زۆر لە شەرەف و بەهای کار دەگرین".