Hüseyin Cem Dağıstanlı
19 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتوون سەبارەت بە یەکەمین گەشتی کەشتیوانى تورکیا بۆ بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند: "بەهیوای گەشتێکی خۆش و سەلامەت ئالپێر گەزەرئاڤجی. تورکیا شانازی بکە، ئەمە بەردەوامی دەبێت".
لە پاش دەستپێکی گەشتی ئەرکی Ax-3 کە یەکەمین کەشتیوانی بۆشایی ئاسمانی تورکیا، ئالپێر گەزەرئاڤجی لەنێودایە، ئاڵتوون پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.
ئاڵتوون لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "وڵاتەکەمان دەستیکرد بە یەکەمین گەشتی کەشتیوانی بۆ بۆشایی ئاسمان. بەهیوای گەشتێکی خۆش و سەلامەت ئالپێر گەزەرئاڤجی. تورکیا شانازی بکە، ئەمە بەردەوامی دەبێت".
لە پەیامەکەیدا ئاڵتوون دیمەنی هەڵدانی کەشتیە ئاسمانییەکەی بڵاوکردەوە کە سەربە SpaceX ە.