Kasım İleri
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
واشنتۆن - AA
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جالینا پۆرتێر ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە کە باس لەوە دەکەن لە ناوچەی جوداخوازی دۆنێتسک رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون.
جالینا پۆرتێر لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند ''هەواڵێکی بەرفراوان هەیە لەبارەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە دۆنباس، ئەوە بە ئاشکرا هەڵە و بە ئەنقەست دروست کراوە''.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جالینا پۆرتێر باسی لەوە کرد کە سەربازی ئەمریکی لە ئۆکراینادا نییە و گوتی: ''ئەو دیمەنانەی لەو هەواڵە درۆینەدا بەکارهاتووە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ و ئەو سەربازانەی لە تۆمارەکەدا دیارن لە ساڵی ٢٠١٩دا گەڕاونەتەوە بۆ وڵات. ئەوان لە ئاسایشدان و ئەوانەی وا بانگەشە دەکرێت لە دۆنێتسک کوژرابن سەربازی بەکرێگیراوی ئەمریکی نین''.