Muhammet Kurşun
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
تاران – AA
رێوڕه‌سمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ١٥٠ سه‌ربازی ئێرانی كه له جه‌نگی عێراق-ئێران (١٩٨٠-١٩٨٨)دا كوژراون و دوای نزیكه‌ی ٣٥ ساڵ له کوژرانیان، ته‌رمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته‌وه ئێران له كه‌مپی زانكۆی تاران ئه‌نجام درا.
جگه له سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، غوڵام‌حوسێن موحسین ئهجهیی، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه كه له كاتی لێكجیاوازدا دۆزراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی كه له تاران و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، به خاك ده‌سپێردرێن.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كوژراون، به‌ڵام ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به "سه‌ربازانی بێ‌ناو" ناویان ده‌هێندرێت.
ئه‌م ته‌رمانه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونه‌كان له عێراق ده‌دۆزرێنه‌وه له كاتی لێكجیاوازدا ده‌بردرێنه‌وه ئێران.