Eşref Musa,Rewa Mahmood Hasan
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
لە ئەنجامی هێرشە وشکانی و ئاسمانییەکانی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر ناوچە مەدەنینشینەکانی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، شەش مەدەنی کوژران و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی رژێم کە پێکهاتوون لە سوپای رژێمی ئەسەد و تیرۆریستە بیانییەکان کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیانکردە سەر شارۆچکەی خان شەیخون و گوندەکانی مەعەرشورین، تەمانعە، سوکێک، بابیلا و ئەبو حەببە لە سنووری پارێزگای ئیدلب، هەروەها هێرشەکان شارۆچکەی لەتامنە و گوندی قەستون باکووری پارێزگای حەما-یان کردەئامانج و بە هۆیەوە شەش مەدەنی کوژران ١٢ی دیکەش برینداربوون.