İbrahim Khazen
13 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2025
ڕیاز ــ AA
لە ڕیاز لووتکەی نێوان جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەستی پێ کرد.
کەناڵی فەرمی سعوودیە "ئیخبارییە" بڵاوی کردەوە کە لووتکەکەی نێوان محەمەد بن سەلمان و دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی یەمامە لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی لووتکەکەدا پرسەکانی بازرگانیی، سیاسیی، ئابووریی، وەبەرھێنان و ئەمنییەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها زاندراوە كە ژمارەیەک لە گەورە بەرپرس و بارزگانانی ئەمریکا یاوەری دۆناڵد ترەمپ دەکەن لە سەردانەکەی بۆ سعوودیە.