Oğuzhan Sarı
24 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەچالاکی خران کە لە ئامادەکارییدابوون بۆ ئەنجامدانی هێرش.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دەرفەت نادرێت بە هیچ تیرۆریستێک بۆ ڕزگاربوون، ڕایگەیاند: "کۆماندۆ قارەمانەکانمان، لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەیان لەچالاکی خست کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ هێرشکردن".