Islam Doğru
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە گەیەندرایە ئۆکراینا.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شاری سومی باکووری خۆرهەڵاتی ئۆکراینا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هاوکارییە مرۆییەکە بۆ ٣٥ هەزار کەس لە شارەکە نێردرابوو و لە نزیکەی ١٤٣ تۆن پێکهاتبوو کە هەریەک لە پێداویستی پزیشکی، ئاو و خۆراکی رۆژانەی لەخۆگرتبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ناردنی کاروانی هاوکارییەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ و هەماهەنگی هاوپەیمانانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی بەرگریی رووسیا و ئۆکراینا توانراوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بگەیەندرێتە شوێنی مەبەست.