Andaç Hongur Erpehlivan,Elif Küçük
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
بە سەرپەرشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و لە میانەی کۆڕبەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی تورک، لەژێر ناوی "رابردووی دێرین، ئایندەی بەهێز"، پلاتفۆڕمی راگەیاندنی هاوبەشی تورکیا-ئازەربایجان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی هەریەکە لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتوون و یاریدەدەری سەرکۆماری ئازەربایجان، حیکمەت حاجییەڤ، بەڕێوەچوو، تیایدا بەرپرسانی بواری راگەیاندنی هەردوو وڵات بەشدارییان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکانی راگەیاندن و رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری کرا.

- "پەیوەندییەکانمن لە رێی راگەیاندن و میدیاوە بەدامەزراوەیی دەکرێن"
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون لە کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لەوە کرد کە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەژێر چاودێری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوتا ئازەرییەکەی ئیلهام عەلییەڤ رێکەوتننامەی "هەماهەنگی ستراتیجی نێوان تورکیا و ئازەربایجان لە بواری راگەیاندندا" واژوو کراوە و ئەم رێککەوتننامەیەش سەرچاوەی پلاتفۆڕمی راگەیاندنی هاوبەشە، کە لە بواری بە دامەزراوەیی کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە رووی میدیاییەوە هەنگاوێکی زۆر بەبایەخە.
- "گۆشه‌نیگایه‌كی به‌هێز و پێكهاته‌یه‌كی دینامیكی"
ئاڵتون سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی جموجۆڵی میدیاكانی توركیا و ئازه‌ربایجان به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ پلاتفۆرمی میدیای هاوبه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ ستراتیجییه‌تێكی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی زانیاریدانی راست به رای گشتیی هه‌ردوو وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كرێن.
فه‌خره‌دین ئاڵتون تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له پێناو ئه‌و ئه‌نجامه هاوبه‌شانی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵات خستوویانه‌ته روو له‌ژێر چه‌تری پلاتفۆرمی میدیای هاوبه‌ش له رێگای گۆشه‌نیگایه‌كی به‌هێز و پێكهاته‌یه‌كی دینامیكی هه‌نگاو ده‌ندرێت بۆ بوونه ده‌نگ و سه‌دای گه‌لی توركیا و گه‌لی ئازه‌ربایجان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
- "پلاتفۆرمی میدیای هاوبه‌ش چالاكییه‌كان زیاتر ده‌كات"
جێگری سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، حیكمه‌ت حاجیێڤ'یش به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتنی قه‌ره‌باغدا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی توركیا و ئازه‌ربایجان له میدیاكاندا نیشانیان دا له رێگای پلاتفۆرمی میدیای هاوبه‌ش ناسنامه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یییان سه‌رخست و گوتی: "پلاتفۆرمی میدیای هاوبه‌شی كه بووه‌ته یه‌كێك له بنه گرنگه‌كانی برایه‌تی و هاوپه‌یمانی ستراتیجی هه‌ردوو وڵات، له رێگای ئه‌و شه‌ش لیژنه‌یه‌ی دروست ده‌كرێن چالاكییه‌كان زیاتر ده‌كات".