Aladdin Mustafaoğlu,Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
خارکێڤ ــ AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کۆنترۆڵکردنەوەی سێ ناوچەی نیشتەجێبوونی لە باشوور و رۆژھەڵاتی وڵاتەکەی لە دەستی رووسیا راگەیاند.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ھەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، دوو لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان دەکەنەوە باشوور و ئەوەی دیکەیش دەکەوێتە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی ئاماژەی بە ناوی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان نەداوە.
لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢دا، سوپای ئۆکراینا دەستپێکردنی دژەھێرشی بۆسەر ھێزەکانی رووسیا لە ناوچەی خێرسۆن باشووری ئۆکراینا راگەیاند.