Aziz Ahmadi
17 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2025
یەمەن ــ AA
حووسییەکان ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە میانی شەش ھێرشدا، باکوور و ڕۆژئاوای یەمەنیان کردووەتە ئامانج.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردوەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، دوو ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، ناوچەی زەبید سەربە پارێزگاکەیان کردووەتە ئامانج.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە میانی چوار ھێرشدا، سەنتەری پارێزگای جەوف باکووری یەمەنیان، کردووەتە ئامانج.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.