Sarmand Hameed
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ پەلاماری هێزێکی سەربە پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانیان دا و دوو پۆلیسیان بریندار کرد.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەوت وگاز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئێواری ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت وگاز کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون لە ناوچەکەدا.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، لە ئاکامی پەلامارەکەی تیرۆریستانی پەکەکەدا، دوو پۆلیس بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک بۆمبێکی چێنراویان بە هێزێکی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و پەلاماری ھێزەکانی پێشمەرگەیان دا و رووبەڕووبوونەوەی لەنێوانیاندا روویداوە.
لە ئاکامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی پەکەکەدا، پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە برینداربوون.