شیکردنەوە

بوومەلەرزە هەرێمى کوردستانى هەژاند

سێ شەپۆلى بوومەلەرزە تەواوى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان و چەند ناوچەیەکى خوارووى عێراقى گرتەوە، بەڕێوەبەرى گشتی کەشناسى و بوومەلەرزەزان، فازل ئیبراهیم دەڵێت: "بوومەلەرزەکە لە تەواوى هەرێمى کوردستان بە گوڕی ٧.٢ پلەى ریختەر بووە".

12.11.2017 - نوێکردنەوە : 14.11.2017
بوومەلەرزە هەرێمى کوردستانى هەژاند

Arbil

هەولێر - AA

بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان هەژاند.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرى گشتی کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، فازل ئیبراهیم دەڵێت رایگەیاند "گوڕی بوومەلەرزەکە لە تەواوى هەرێمى کوردستان ٧.٢ پلە بووە بە پێوەری ریختەر".

بەڕێوەبەرى گشتی کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، فازل ئیبراهیم لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەمشەو لە کاتژمێر ٨:٣٥ تاکو ٩:٢٥ سێ شەپۆڵى بوومەلەرزە بە گوڕى ٧.٢ پلەى بە پێوەری ریختەر پارێزگاکانى هەولێر، دهۆک، سلێمانى و هەڵەبجە و تەواوى هەرێمى کوردستانى گرتەوە".

گوتیشى: "تا ئێستا دیار نییە دووبارە روودانی بومەلەرزەکە دەبێتەوە یان نا، چونکە بوومەلەرزە کاتى پێویستە تا سەقامگیر دەبێتەوە".

فازل ئیبراهیم ئاماژەى بەوەدا کە تیمەکانى بەرگرى شارستانى سەرقاڵى دەستنیشانکردنى زیانەکانى بوومەلەرزەکەن.

لەبارەی ئەو بومەلەرزەیەی کە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتەوە، دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند کە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ریختەر لە دووری٣٢ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ھەڵەبجە روویداوە.

دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا راشیگەیاند کە بومەلەرزەکە بە دووری ٣٢ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ھەڵەبجە بە قوڵایی ٣٣.٩ کیلۆمەتر روویداوە.

بە ھۆی بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان لە ترسی رووخانی خانووەکانیان خەڵک لە ماڵەکانیان دەرچوونە و تووشی دڵەڕاوکێ ھاتوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın