مووسڵ.. پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عێراق
ێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی دیكه بەشی راستی مووسڵ.
Ninawa
هه‌ولێر-AA
به‌ده‌یان كه‌س له هێڵه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عێراق هه‌ڵدێن و په‌نا بۆ شوێنی ئارام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراق ده‌به‌ن.
هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی دیكه بەشی راستی مووسڵ كه كه‌متر له یەک مانگه ده‌ست به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یان له ژێر ناوی به‌شی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی"قادمون یا نینوى" ده‌ستی پێكردووه و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی رایگه‌یاند.
له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یه‌ڕان و ده‌واسه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ن له چه‌كدارانی داعش و پاشماوه‌كانییان، له‌و دیویشه‌وه له گه‌ڕه‌كی مه‌ئموونه‌وه هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی نزیك لەوێوە.
شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی لای راستی مووسڵ پێده‌چێت بۆ چه‌كدارانی هێزه‌كانی عێراق تاڕاده‌یه‌ك ئاسانتر بێت به‌و پێیه‌ی هێرشه‌كان له‌یه‌ك قۆڵه‌وه ناكرێت و هێزه‌كانی عێراقیش ئه‌زموونی باشترییان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی لای چه‌پی شاره‌كه وه‌رگرتووه.
مووسڵ یان پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دایه ئه‌م نازناوه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، ئێستا له‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵییان كردووه خه‌ڵك به‌كه‌می ده‌بینرێن كه بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌شی ده‌بینرێن زۆر دڵخۆشن به رزگاركردنی شاره‌كه‌یان له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی چه‌كدارانی داعش كه بۆ پتر له دوو ساڵ و هه‌شت مانگ ده‌بێت ئه‌م شاره‌یان خستووه‌ته ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، به‌دیاریكراویش له 10ی حوزه‌یرانی 2014.
له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كان به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه نزیكن له هێڵی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عێراق لێره و له‌وێ هاووڵاتییان به‌پێی ده‌رفه‌ت له‌شه‌ڕ هه‌ڵدێن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق په‌نا بۆ ئه‌مان ده‌به‌ن.
نێو شاری مووسڵ به‌شێكی زۆری وێران بووه، شەقامەکان، تۆڕه‌كانی كاره‌با و ئاو، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له نه‌بوونه‌وه نزیكن. ده‌نگی ته‌قه، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو، دووكه‌ڵی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و ئه‌وانه‌ی عێراقیش له هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه شه‌ڕی تیایدا روودەدات.