شیکردنەوە

"٢٦٣ كەسی سڤیل لە كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ كوژراون"

فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزەكانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: "٢٦٣ كەسی سڤیل لە كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ كوژراون".

Zana Natık Kerem  | 26.03.2017 - نوێکردنەوە : 28.03.2017
"٢٦٣ كەسی سڤیل لە كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ كوژراون"

MUSUL

بەغدا ــ AA

فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزەكانی عێراق كە گەورەترین فراكسیۆنی سوننەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە لە كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ، ٢٦٣ كەسی سڤیل كوژراون كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ و بەسەڵاچوون و داواشی لە هێزەكانی عێراق كرد كە بەوردی هێرش بكەنە سەر ئامانجە جووڵاوەكانی داعش.

فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزەكانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكدا، فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزەكانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە بۆردومانی ئاسمانی و مووشەكی بەشێوەی هەڕەمەكی لە بەشی راستی مووسڵ ئیدانە دەكات كە بەهۆیەوە ژمارەیەك خانوو خاپوور كران و ژمارەیەكی زۆری سڤیل كوژراون بەتایبەت ئەو هێرشەی كە بەم دواییانە روویدا و بەهۆیەوە ٢٦٣ كەسی سڤیل كوژران كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچوون.

بەیاننامەكە، بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل خستووەتە ئەستۆی حەیدەر عەبادی و فەرماندەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و ئاماژە بەوە کراوە کە نابێت یەكلایی كردنەوەی شەڕەكە لە ماوەیەكی كورتدا لەسەر حیسابی هاووڵاتییانی سڤیل و خاپووركردنی خانووەكان کۆتایی پێ بێت كە ئەمەش لەبەرژەوەندی تیرۆر و پیلانە شەڕەنگێزەكانی تیرۆریستان دەبێت.

فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزەكانی عێراق داواشی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی كردووە كە بنەمای پێكدادانەكان لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ دژی داعش بگۆڕێت كە تیایدا پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل دەستەبەر بكات.

لای خۆیەوە پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەسیل نوجێفی بەرپرسیارێتی كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ خستووەتە ئەستۆی حەیدەر عەبادی.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەكەی بڵاوی كردووەتەوە، ئەسیل نوجێفی گوتوویەتی: "بەرپرسیاری یەكەم لە كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ، حەیدەر عەبادییە كە لە بۆنە و نابۆنەكان دەڵێت، كۆنتڕۆڵی سەرجەم هێزە بەشداربووەكان لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ كردووە، نەك هەر پۆزش هێنانەوەی لێ قبۆڵ ناكەین، بەڵكو ئەو بەرپرسیارە لەو تاوانە تاكو ئەنجامدەری سەرەکی كۆمەڵكوژییەكەی ئاشكرا نەكات".

لای خۆیەوە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رێزان شێخ دلێر كۆمەڵكوژییەكەی بەشی راستی مووسڵ بەتاوانێكی قێزەون وەسفكرد و داوای كرد لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەوەنەدا بکرێت كە لە كۆمەڵكوژییەكە تێوەكلاون.

لە بەیاننامەیەكدا، رێزان شێخ دلێر گوتوویەتی: " ئەو كۆمەڵكوژیییەی كە بەر لە چەند رۆژێك لە بەشی راستی مووسڵ روویدا، تاوانێکی قێزەونانەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın