شیکردنەوە

٧٠٠ ھەزار کەس لە موسڵ ئاوارە بوون

رێکخراوی یونسێف رایگەیاند لە وەتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ، ٧٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون و پێشبینی ئاوارەبوونی ٢٠٠ ھەزار سڤیلی دیکە لە شارەکە دەکرێت.

Mazın Asad  | 19.05.2017 - نوێکردنەوە : 25.05.2017
٧٠٠ ھەزار کەس لە موسڵ ئاوارە بوون

Geneve

جنێڤ - AA

رێکخراوی یونسێف رایگەیاند لە وەتەی دەستپێکردنی ئۆپەرایسیۆنەکانی موسڵ، ٧٠٠ ھەزار کەسی سڤیل ئاوارە بوون و پێشبینی ئاوارەبوونی ٢٠٠ ھەزار سڤیلی دیکەش لە شارەکە دەکرێت.

نوێنەری یونسێف لە عێراق، پیتر ھۆکینس بە رێگەی مۆبایل بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کرد و نیگەرانی لەبارەی دۆخی ھاووڵاتی سڤیلی بەری رۆژئاوای ناوەندی موسڵ دەربڕی کە ھێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دایە.

ھۆکینس ئاماژەی بەوەش دا کە ئاڵۆزییەکانی موسڵ، زۆرترین کاریگەری لەسەر منداڵان دروستکردووە و گوتیشی: "شەڕوپێکدادانەکان درێژەی ھەیە و منداڵ و ئافرەتانی شارەکەش لە دۆخێکی نالەباردان. بە تایبەتی منداڵان چەند ھەفتەیەکە لە ئاو و خۆراک بێبەشن. منداڵەکان بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کاریگەرییان لەسەر دەمێنێتەوە".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی دۆخی ئاوارەکانی موسڵ، ھۆکینس رایگەیاند گەمارۆکانی بەری رۆژئاوای موسڵ درێژەی ھەیە و ژمارەی ئاوارەکانی بەری رۆژئاوای شارەکە گەیشتووەتە ٥٠٠ ھەزار کەس.

ناوبراو راشیگەیاند کە لە وەتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ، ٧٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون و پێشبینی ئاوارەبوونی ٢٠٠ ھەزار سڤیلی دیکەش لە شارەکە دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın