ئه‌ردۆغان: "بۆچی هێشتا بارهه‌ڵگری پڕ چه‌ك بۆ باكووری سووریا ده‌چێت؟"
ئەردۆغان: "ئەو داعشەی کە ساڵانێکە وەک بکوژێکی نەدۆڕاو ناسێنراوە، سەرەڕای ئەو یارییە پیسانەی نیشان دەدران لە ناوەندەکەدا، تورکیا نیشانی جیهانیدا کە ئەو پێکهاتەیە چەندە پووچە لە راستیدا".
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیاند "ئەو داعشەی کە ساڵانێکە وەک بکوژێکی نەدۆڕاو ناسێنراوە، سەرەڕای ئەو یارییە پیسانەی نیشان دەدران لە ناوەندەکەدا، تورکیا نیشانی جیهانیدا کە ئەو پێکهاتەیە چەندە پووچە لە راستیدا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان، رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی سۆچی رووسیا بكات و لووتكه‌ی سێقۆڵیی توركیا-رووسیا-ئێران ببه‌ستن و چاوپێكه‌وتنی گرنگ له‌باره‌ی ئایندهی ناوچه‌كه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق كه له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌شه‌وه هه‌یه، فشاریلێكردین تا ئێمه‌ش رێگه‌چاره‌ی خۆمان بخه‌ینه‌ڕوو. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ده‌ستهاتوون زۆر گرنگن، هه‌رچه‌نده هێشتا چه‌ند بابه‌تێك هه‌یه كه له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتووین. خۆشحاڵین كه ئێرانیش له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵوێسته‌كانی به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیارییه‌كانی ئێمه نیشانداوه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته خاڵێك كه ساڵانێكی زۆره به‌و جۆره نه‌بووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی باكووری عێراق نه‌كه‌وتایه‌ته ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیی باشمان به‌رده‌وامده‌بوو".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا له دیالۆگی نزیكدان و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا شوێنانێكن كه ئێمه به ئاسانترین شێوه هاریكاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه كه‌وتوونه‌ته داوی ره‌گه‌زپه‌رستی و دوژمنایه‌تی بێگانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه خوازیاری به‌ره‌وپێشبردنی پهیوهندیهكانمانین له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا هه‌م دووقۆڵی هه‌میش له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌مریكا كه ماوه‌یه‌كی زۆره وڵاته‌كه‌مان وه‌ك هاوپه‌یمانی متمانه‌پێكراو ده‌بینێت له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا نیگه‌رانیه‌كانمان له‌باره‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ناوچه‌كه‌ماندا په‌یڕه‌وی ده‌كات به‌خۆیان گه‌یاندووه و به رای گشتیمان راگه‌یاندووه. قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ونبوونی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پڕیه‌تی له مامه‌ڵه و نیشانه‌ی پرسیار. ها خۆ ئهتانگوت داعشتان له‌ناوبردووه، باشه بۆچی هێشتا بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌ك دێت بۆ باكووری سووریا یان سووریا؟ بۆچی هێشتا ئه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه؟ ئێوه ئه‌و پڕچه‌ككردن له باكووری سووریا یان سووریا دژ به چ وڵاتێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆچی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟ پێویسته ئه‌وانه روون بكرێنه‌وه، پێویسته باس بكرێت. كێشه‌كه شتێكی دیكه‌یه. ده‌زانین چییه و چی بووه. به پێی ئه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان هه‌ڵده‌نێین. كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه له توركیا نه‌كات دهستەوەستان بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ی په‌یوه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات دهستیخستووه یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌ت بووه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی داعش و، گوتی: "ئەو داعشەی کە ساڵانێکە وەک بکوژێکی نەدۆڕاو ناسێنراوە، سەرەڕای ئەو یارییە پیسانەی نیشان دەدران لە ناوەندەکەدا، تورکیا نیشانی جیهانیدا کە ئەو پێکهاتەیە چەندە پووچە لە راستیدا".