باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنقەرە: ''هاوپەیمانان ئاگاداری رێککەوتنی یەپەگە و داعش بوون''
باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنقەرە، ریچارد موور (سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان یەپەگە و داعش): - ''بەدڵنیاییەوە پشتیوانییمان لەو رێککەوتنە نەکرد. هاوپەیمانی دەیزانی کە رێککەوتنێکی لەوجۆرە کراوە، بەڵام نەیتوانی بەری پێبگرێت''.
Ankara
ئەنقەرە- AA
باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنقەرە، ریچارد موور سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان یەپەگە و داعش رایگەیاند ''بەدڵنیاییەوە پشتیوانییمان لەو رێککەوتنە نەکرد. هاوپەیمانی دەیزانی کە رێککەوتنێکی لەوجۆرە کراوە، بەڵام نەیتوانی بەری پێبگرێت''.
ریچارد موور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە لایەن دەستەی پەیامنێرانی دیپلۆماسییەوە سازکرابوو، ژمارەیەک روونکردنەوەی پێشکەش کرد.
موور بە زمانی تورکی دەستی بە قسەکردن کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشدارییکردن لە کۆنگرەکەدا دەربڕی و رایگەیاند ''وەک دەزانن تورکیا لە دڵی من و هاوسەرەکەمدا جێگەیەکی زۆر تایبەتیی هەیە. وەک لاوێک و وەک نووسەرێک لە ساڵی ١٩٩٠دا بۆ یەکەمجار هاتمە ئێرە''.
باسی لەوەشکرد کاتێک بۆ یەکەمجار نێردراوە بۆ تورکیا لە لایەن حکوومەتەوە، تەمەنی ئەو کوڕەی کە ئێستا ٢٨ ساڵە تەنها هەشت مانگ بووە، کچەکەشیان لە ئیستانبوڵ لەدایکبووە و رایگەیاند ''بە بەجێهێشتنی تورکیا دڵم تەنگ بووە. لانیکەم لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەی رابردوودا سەردانی نایاب و تایبەتم ئەنجامداوە''.
ریچارد موور باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە لایەن فەتۆوە یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانیی بۆ تورکیا دەربڕیوە و تیشکی خستەر سەر ئەوەی ئەو شەوە بەرلەوەی زۆری بەسەردا بچێت پشتیوانیی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، گەیاندووەتە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو.
موور ئاماژەی بەوەشکرد دەستبەجێ دوای کودەتاکە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئاڵن دەنکن سەردانی تورکیای کرد و پەرلەمانی بەسەرکردەوە و ئەمەش نیشانەی ئەو پشیوانییەیە کە بەریتانیا لە دیموکراسیی دەکات.
باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنقەرە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی و تورکیا خەباتی هاوبەشیان لە زۆر بواردا هەیە لەوانەش تیرۆر و کۆچ و باسی لە رۆڵی تورکیا کرد لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا و جەختی لەوەشکردەوە کە بەریتانیا یەکێکە لە نزیکترین هاوپەیمانانی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا پێشتر زانیاریتان هه‌بوو له‌باره‌ی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه له نێوان یه‌په‌گه و رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا، موور گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانیمان له‌و رێككه‌وتنه نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات وه‌ڵامێكی روونی پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه هاوپه‌یمانی ده‌یزانی رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه كراوه، به‌ڵام نه‌یتوانی رایگرێت".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیاری "كاتێک ده‌ڵێن نه‌یتوانی رایگرێت مه‌به‌ستان له چییه؟" باڵیۆز موور گوتی: "له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه كرا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه درا و له باری ئه‌وه‌دا نه‌بوون بتوانن ئه‌وه رابگرن. پشتیوانیان له‌و رێككه‌وتنه نه‌كرد و به روونی باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وه بۆچوونێكی خراپه".
موور له كاتێكدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌دایه‌وه كه توركیا ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه بووه یان نا، باسی له‌وه كرد كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه دیداریان له‌گه‌ڵ چەکدارانی هەسەدە هه‌یه پێشتر رێككه‌وتنه‌كه‌یان زانیوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه بیانی نین، به‌ڵام نازانم توركیا له‌و باره‌یه‌وه زانیاری هه‌بووه یان نا.
له لایه‌كی دیكه‌وه موور باسی له‌وه كرد كه له سووریادا ئه‌سه‌د داهاتووی نییه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌سێك سه‌دان هه‌زار كه‌سی له گه‌له‌كه‌ی خۆی كوشتبێت ناتوانێت رابه‌رایه‌تی سووریا بكات و گوتی: "پێویسته ئه‌سه‌د بڕوات. بەڵام هه‌موومان واقع بینین و هه‌ست به دۆخی گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كه‌ین".
موور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاره‌سه‌ر بۆ سووریایه‌ك كه هێشتا ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت گونجاو نییه و گوتی: "ئومێده‌وارین رووسیا له‌وه تێبگات كه گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر رووسیا داهاتوویه‌كی نایه‌وێت كه خۆی تیایدا تاكه به‌رپرسیاری بێت، ئه‌وا ده‌بێت له به شێوه‌یه‌كی گونجاو له سۆچی و ئاستانا له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆ بكات. پاشان رووسیا ده‌بێت ئه‌وه‌ی مایه‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆی بكات".