په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى ئه‌ردۆغان و روحانى
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی ئەنجامدا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی ئەنجامدا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وه‌رگیراون، ئه‌ردۆغان و روحانى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى سووریا، به تایبه‌تى ئیدلب و عه‌فرین ئاڵوگۆڕى بۆچوونه‌كانیان كرد.
ئه‌ردۆغان و روحانى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جه‌ختیان له گرنگى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه.
هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سووریا باسیان له كۆنگره‌ى سۆچى و ئاستانا كرد.
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى ئێران، سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى رووحانى و گه‌لى ئێران كرد.