تەندروستی

دابەشكردنی یاری بەسەر منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە

- زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژمارەیەك دیاری تایبەت بە منداڵان و یاری تایبەتی ئەلیكترۆنی دابەش كرد بەسەر منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەركردنی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 16.08.2017 - نوێکردنەوە : 17.08.2017
 دابەشكردنی یاری بەسەر منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

ئەمڕۆ سەرۆك و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەركردنی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیان كرد و كۆمەڵێك دیاری تایبەت بە منداڵانیان بەسەر منداڵانی توشبوو بە نەخۆشیەكە لەو نەخۆشخانەیە دابەش كرد.

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئالان فەرەیدون لەو بارەیەوە گوتی: " ئامانج لەم كارە ئەوەیە بتوانین خۆشییەك بخەینە دڵی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشییەكە، تاوەكو لە رووی مەعنەویەوە ئەو منداڵانە دڵخۆش بن و كەسانی تریش هەمان كار ئەنجام بدەن بۆ دڵخۆشكردنی زیاتری ئەو منداڵانە".

لە لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە، دۆستی نەجات گوتی:" ئەو منداڵانەی لێرە چارەسەر وەردەگرن زۆربەیان بۆ ماوەی 3 ساڵ لەژێر چارەسەری پزیشكیدان و لە نەخۆشخانە دەمێننەوە و زۆر بێزار دەبن، بۆیە زۆر پێویستیان بەم جۆرە هاوكارییانە هەیە بۆ ئەوەی تا رادەیەك ئازارەكانیان كەم بكەینەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın