تەندروستی

دهۆک.. روونکردنەوە لەبارەى گیان لە دەستدانى هاووڵاتییەک

- سەرۆکى تیمى پزیشکانى ئەمریکى لە دهۆک، غازى بەدرخان زێبارى: "هۆکارى سەرەکى گیان لە دەستدانى ئەو هاووڵاتییەى جگەرى خۆى بەخشى بە براکەى دزەکردنى هەوا بووە بۆ ناو دەمارێکى دڵى هاووڵاتییەکە".

Azat Muhammet  | 25.05.2017 - نوێکردنەوە : 29.05.2017
دهۆک.. روونکردنەوە لەبارەى گیان لە دەستدانى هاووڵاتییەک

Dahuk

دهۆک-AA

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، نەزار عیسمەت رایگەیاند "ساڵانە تیمى پزیشکانى ئەمریکى بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى جۆراوجۆ و گوتنەوەى وانەى تەندروستى زیاتر بە پزیشکانى ئێمە سەردانى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى دهۆک دەکەن، بۆ ئەمساڵیش لە ماوەى هەفتەیەکدا توانیان ٥٩ نەشتەرگەریی قورس ئەنجام بدەن، بەشى هەرە زۆرى نەشتەرگەریەکان سەرکەتوو بوون، بەشێک لەو هاووڵاتییانەى نەشتەرگەرییان بۆ کراوە بە تەندروستییەکەى باش گەڕاونەتەوە ناو کەسوکارى خۆیان".

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى پارێزگاى، نەزار عیسمەت لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ تیمى پزیشکانى ئەمریکى لە دهۆک رایگەیاند "مەبەست لە هاتنى ئەو تیمە پزیشکییە ئەمریکییە خزمەت گەیاندنە بە کەرتى تەندروستى هەریمى کوردستان و کەرتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، جارى یەکەمە بە بەکارهێنانى تیشک چەند جۆرێکى نەشتەرگەرى لە هەرێمى کوردستان و پارێزگاى دهۆک لە لایەن ئەو تیمە پزیشکییە ئەمریکییە ئەنجام دەدرێت".

دواتر سەرۆکى تیمى پزیشکانى ئەمریکى، غازى بەدرخان زێبارى هۆکارى گیان لە دەستدانى ئەو هاووڵاتییەى ئاشکرا کرد کە پێش دوو رۆژ لەژێر دەستى ئەو تیمە پزیشکییە گیانى لە دەستدابوو و گوتى: "گیان لە دەستدانى هاووڵاتى (عیسا ئەحمەد) کاریگەرى زۆرى لەسەر تیمى پزیشکی ئێمە جێهێشتووە، نەشتەرگەرییەکەمان خۆبەخشانە ئەنجامداوە ٩٩ لە سەدى نەشتەرگەریی بە سەرکەتوویی تەواو ببوو، تەنها سێ دەمار لە جگەرى ئەو هاووڵاتییە مابوو کارى بڕینەوەى بۆ بکرێت تاوەکو نەشتەرگەرى چاندن بکرێت بۆ براکەى کە نەخۆشى جگەرى هەیە، بە هۆى دزەکردنى هەوا لە یەکێک لەو دەمارانە بۆ ناو دڵى نەشتەرگەری بۆکراو گیانى لە دەستدا".

لەبارەى قەرەبوو کردنەوەى ئەو هاووڵاتییەى گیانى لە دەستداوە سەرۆکى ئەو تیمە پزیشکییە دەڵێت " ئێمە ٢٥ ساڵە خۆبەخشانە کار دەکەین تواناى قەرەبوو کردنەوەشمان نییە".

لە ٢١ ئایارى ٢٠١٧ هاووڵاتى عیسا ئەحمەدى دانیشتووى شارۆچکەى کەلەکچى سەربە بە پارێزگاى دهۆک دواى دەربڕینى ئامادەیی بۆ بەخشینى بەشێک لە جگەرەکەى بۆ رزگارکردنى براکەى لە مردن، لەژێر نەشتەرگەرى تیمى پزیشکانى ئەمریکى گیانى لەدەستدا، بە پێى دوایین زانیارییەکانى ئاژانسى ئانادۆڵو براکەى ئەو هاووڵاتییەى گیانى لە دەستدا بەناوى نەوزاد ئەحمەد تەندروستى زۆر ناجێگیرە و لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکاندایە.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın