تەندروستی, تەكنەلۆجيا و زانست

سلێمانی.. یەكەمین سیمپۆزمی باشترین پەیپەری ساڵ

- لە شاری سلێمانی یەكەمین سیمپۆزمی باشترین پەیپەری ساڵ ئەنجامدرا و حەوت پەیپەر وەك باشترین پەیپەری ساڵی 2016 دەستنیشانكران.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 18.05.2017 - نوێکردنەوە : 19.05.2017
سلێمانی.. یەكەمین سیمپۆزمی باشترین پەیپەری ساڵ

As Sulaymaniyah
سلێمانی- AA

سەنتەری بایۆساینس بە هاوكاری كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی لە هۆڵی كۆلێجی زانست هەستا بە ئەنجامدانی یەكەمین سیمپۆزمی باشترین پەیپەری ساڵ كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە دوو بەش پێكدێت، بەشێكیان تایبەت بوو بە خەڵاتكردنی ئەو توێژەرە كوردستانیانەی كە لە ساڵی ٢٠١٦ باشترین توێژینەوەیان ئەنجامداوە و بە شێوەیەكی جیهانی بڵاویان كردووەتەوە، بەشەكەی دیكەی تایبەت بوو بە كۆمەڵێك زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی باشترین توێژینەوەی زانستی.

لەو سیمپۆزمەدا، زیاتر لە 300 توێژینەوە دیاری كرابوون و لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا لە لایەن لیژنەیەكی شەش كەسییەوە هەڵسەنگێنرابوون، لە كۆتایشدا 10 توێژینەوەیان هەڵبژێردران و خەڵات كران.

سەرپەرشتیاری سیمپۆزمەكە، فەهمی حسێن لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "وەك سەنتەری بایۆساینس هەستاین بە ئامادەكردنی سیمپۆزمێك بۆ ئەو پەیپەرانەی لە ساڵی 2016دا لە ناوەوە و دەرەوە بڵاوكراونەتەوە لە لایەن توێژەرانی كوردەوە، دواتر بە پێی مەرجەكان باشترین پەیپەرمان دیاری كردووە و ئەوانەی سەركەوتوو بوون خەڵاتكران".

پەیپەرەكان لە بوارەكانی پزیشكی و فیزیا و كیمیا و بایۆلۆجی و جیۆلۆجی و بوارە زانستییەكانی تردا بوون.

فەهمی حسێن گوتی:" ئامانجمان ئەوەیە هانی توێژەران بدەین توێژینەوەی باشتر بكەن و هانی میدیا و خەڵك بدەین توێژینەوەی باشتر بكەن و كولتورێك بۆ توێژینەوە دروست بكەین".

لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێكەوت حەمەڕەشید لە گوتەیەكدا بۆ ئامادەبووانی سیمپۆزمەكە گوتی: "خۆشحاڵم بە ئەنجامدانی ئەم پێشبڕكێیە و ئەو پەیپەرەشی یەكەم بووە هی خوێندكارێكی پزیشكییە كە لە بۆردی پزیشكی وەرگیراوە".

ئەو گوتی:" پێوەری سەركەوتنی هەر میللەتێك لە بواری زانستی و بوارەكانی تردا بە توێژینەوەی بەردەوام دەبێت، وەك وەزارەتی تەندروستی هەوڵی بەردەواممان داوە و ساڵانە سەدان مۆڵەتی خوێندن دەدەینە پزیشكان و پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی بۆ پێشكەوتن و بەدەستهێنانی پلە و بڕوانامەی باڵاتر، هەروەها ساڵی رابردوو لەنێو وەزارەتدا بەشێكی تایبەتمان بۆ توێژینەوە كردۆتەوە و چەندین توێژینەوەمان لە بوارە جیاكاندا ئەنجامداوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın