پرسی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا
- حكوومه‌تی ئه‌مریكا: "حكوومه‌تی تره‌مپ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه قبووڵ ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی دروست پشكنینی ئه‌منییان بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ڕه‌شه نین بۆ ئاسایشی نیشتمانی".
Washington DC
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كان بۆ پلانێكی نوێی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاند "حكوومه‌تی تره‌مپ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه قبووڵ ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی دروست پشكنینی ئه‌منییان بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ڕه‌شه نین بۆ ئاسایشی نیشتمانی".
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كار له‌سه‌ر پلانێكی نوێی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "حكوومه‌تی تره‌مپ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه قبووڵ ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی دروست پشكنینی ئه‌منییان بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌ڕه‌شه نین بۆ ئاسایشی نیشتمانی".
كۆشكی سپی نه بانگه‌شه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه نه پشتڕاستیكردوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ماوه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا كۆتایی دێت و پێویسته هه‌موارێكی نوێ جێگه‌ی بگرێته‌وه.
میدیاكانی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، هه‌مواره تازه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین وڵات ده‌بێت.
بڕیاری قەدەغەی گەشت کە لە مانگی ئازاردا کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ەوە درابوو لە لایەن هەندێک لە دادوەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەڵپەسێردرابوو، وەزارەتی دادیش بڕیارەکەی گەیاندە دادگای باڵا.
دادگای باڵا لە حوزەیراندا لەبارەی بڕیاری قەدەغەی گەشتەکانەوە مۆڵەتی کاتیی دایە گەشتیاران و تا کۆتایی مانگی ئەیلوولیش رێکخستنێکی سنوورداری بۆ دانابوو.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە کۆتا وادەی جێبەجێکردنی قەدەغەی گەشت بێت، تا ئێستا کەس نازانێت چی جۆرە رێکخستنەوەیەک جێگەی ئەو دەگرێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت دادگای باڵا لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا چاو بە بڕیارەکەدا بخشێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە مانگی ئازاردا قەدەغەی گەشتی لە هاووڵاتییانی ئێران، سووریا، لیبیا، سۆماڵ، یەمەن و سودان کردبوو پێدانی ڤیزەی بەو هاووڵاتییانە بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ قەدەغە کردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن