جيهان

"ئەنجامدەری هێرشەکەی لەندەن پەیوەندیی بە داعشەوە نییە"

- پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرایکرد هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە پەیوەندیی نێوان ئەنجامدەری هێرشەکەی لەندەن، ئادریان رەسڵ ئاجاو، لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە بسەلمێنێت.

Muhammet Ali Kemal  | 28.03.2017 - نوێکردنەوە : 30.03.2017
"ئەنجامدەری هێرشەکەی لەندەن پەیوەندیی بە داعشەوە نییە"

London

لەندەن- AA

پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرایکرد هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە پەیوەندیی نێوان ئەنجامدەری هێرشەکەی لەندەن، ئادریان رەسڵ ئاجاو، لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە بسەلمێنێت.

هەماهەنگیکاری یەکەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەریتانیا، نێڵ باسو روونکردنەوەی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان دا.

نێڵ باسو ئاشكرایکرد دەنگۆی ئەوەی ئادریان رەسڵ ئاجاو لە ساڵی 2003دا لە گرتووخانە ''بووەتە کەسێکی رادیکاڵ'' کە ''تەنها پێشبینیی''ە.

باسو تیشکی خستە سەر ئەوەی شێوازی ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن ئاجاوەوە، پێشکەوتوو و ئاڵۆز نەبووە و کۆپی هێرشەکانی دیکە بووە، راشیگەیاند ''لەکاتێکدا رووداوەکە هاوشێوەی گوتارەکانی داعشە لە پەلاماردانی پۆلیس و هاووڵاتییانی سڤیل، بەڵام لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەوەی ئاجاو بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشەکە لەگەڵ هیچ کەسێکدا قسەی کردبێت''.

هەماهەنگیکاری یەکەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەریتانیا باسی لەوەکرد ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون ئاماژە بۆ هاندانێکی ئاینیی دەکەن و گوتی: ''بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە پەیوەندیی نێوان ئەنجامدەری هێرشەکە، لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە بسەلمێنێت''.

نێڵ باسو ئاماژەی بەوەشكرد ئادریان رەسڵ ئاجاو لە ساڵی 2005دا ناوی خۆی بۆ خالید مەسعود گۆڕیوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın