بانگه‌وازی ئه‌ردۆغان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به مزگه‌وتی ئه‌قسا
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "رووداوه‌كانی 14ی ته‌مووزی قودس كه له ساڵی 1967ه‌وه تا ئێستا له‌ژێر داگیركاری ئیسرائیلدایه نیگه‌رانی كردووین. داخستنی حه‌ره‌می پیرۆز بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، و دانانی ئامێری پشكنین مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌دۆغان رایگه‌یاند "به سیفه‌تی سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، به‌توندی ئیدانه‌ی رێگرییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئه‌قسا دەكه‌م كه جاری دووه‌مه ئەنجام دەدرێت و ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی هێز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌كه‌م دژی برا موسڵمانه‌كانمان كه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی كۆبووبوونه‌وه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م بۆ ئه‌و سێ برایه‌مان كه له‌وێدا گیانیان له‌ده‌ستدا و داوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كانیش ده‌كه‌م. ده‌مه‌وێت دووپاتیشی بكه‌مه‌وه كه دژی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌كین".
ئه‌ردۆغان پەیامێکی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی حه‌ره‌می پیرۆز (مزگه‌وتی ئه‌قسا) كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووداوه‌كانی 14ی ته‌مووزی قودس، كه له ساڵی 1967ه‌وه تا ئێستا له‌ژێر داگیركاری ئیسرائیلدایه نیگه‌رانی كردوون و، گوتی: "داخستنی حه‌ره‌می پیرۆز بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، پاشان سنوورداركردنی چوونه ژووره‌وه‌ی موسڵمانان بۆ ده‌روازه‌كانی حه‌ره‌می پیرۆز و دانانی ئامێری پشكنین مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
ئه‌ردۆغان وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، ئیدانه‌ی ئیسرائیلی كرد كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هۆشدارییه‌كان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یی، دوێنێ بۆ جارێكی دیكه رێگه‌ی نه‌داوه له قودس نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت و، هێزه‌كانی ئیسرائیل هێزی له‌راده‌به‌ده‌ریان به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه به‌كارهێناوه كه بۆ نوێژی هه‌ینی كۆببوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م بۆ ئه‌و سێ برایه‌مان كه له‌وێدا گیانیان له‌ده‌ستدا و داوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كانیش ده‌كه‌م. ده‌مه‌وێت دووپاتیشی بكه‌مه‌وه كه دژی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌كین. مزگه‌وتی ئه‌قسا كه یه‌كه‌م قیبله‌ی ئیسلام و یه‌كێكه له سێ مزگه‌وته پیرۆزه‌كه، موڵكی ئیسلامه. رێكخراوی هاریكایی ئیسلامی له‌دوای هێرشێك بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قا له ساڵی 1969دا دامه‌زرا. ئه‌مڕۆ هه‌مان رێكخراو و هه‌موو جیهانی ئیسلامی به گیانی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه له‌گه‌ڵ برا فه‌ڵه‌ستینییه‌كانماندان."
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌دۆغان هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه رێزگرتن له شكۆ و پیرۆزی و پێگه‌ی مێژوویی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا، به‌رپرسیارێتییه‌كی یاساییه و گوتی: "پێویسته ده‌ستبه‌جێ پشكنین و سنوورداركردنه‌كانی دیكه هه‌ڵبگیرێن. پێویسته له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا هه‌مووان دژی ئەم كرده‌وه تێكده‌رانه هۆشیاربین. وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، بانگه‌واز بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر سنوورداركردنی ئازادیی ئه‌نجامدانی په‌رستش له مزگه‌وتی ئه‌قسا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن