سياسەت, جيهان, ژيان

بودییەکان هێرش دەکەنە سەر کەشتیەکی هاوکاری موسڵمانانی رۆهینگیا

- ئۆفیسی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی میانمار لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە بودیە رەگەزپەرستەکان هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەک کە هاوکاری خاچی سووری بۆ موسڵمانانی رۆهینگیا پێبووە.

Rewa Mahmut Hasan  | 21.09.2017 - نوێکردنەوە : 06.10.2017
بودییەکان هێرش دەکەنە سەر کەشتیەکی هاوکاری موسڵمانانی رۆهینگیا ARŞİV

Ankara

یانگۆن - AA

ئۆفیسی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی میانمار لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە بودیە رەگەزپەرستەکان هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەک کە هاوکاری خاچی سووری بۆ موسڵمانانی رۆهینگیا پێبووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ٣٠٠ بودی رەگەزپەرست بە مۆڵۆتۆف هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەکە. دواتر پۆلیس بە ئاسماندا تەقەی کردووە و ئاوی قەتیسکراوی بەکارهێناوە بەرامبەریان. هاوکات هەشت کەس دەستگیرکراون.

فەرمانبەرێکی پۆلیس کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات لە لێدوانیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا، بە مۆڵۆتۆف هێرشیان کردۆتە سەر کەشتیەکە.

بڕیارە ئەو کەشتیە هاوکارییەکان بگەیەنێتە دەست ئەو موسڵمانانەی رۆهینگیا کە بە هۆی هێرشەکانی سەریانەوە لە ٢٥ی ئابەوە تائێستا بەردەوام ماڵوحاڵی خۆیان بەجێدەهێڵن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın