روونكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی تره‌مپ و پوتین
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوڕابوون له‌باره‌ی گرنگیی دانوستانه‌كانی جنێف بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوڕابوون له‌باره‌ی گرنگیی دانوستانه‌كانی جنێف بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو.
كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی تره‌مپ و پوتین زیاتر له كاتژمێرێكی خایاندووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنانه كردووه‌ته‌وه كه 11ی تشرینی دووه‌م له لووتكه‌ی هاریكاریی ئابووریی ئاسیا-پاسیفیك (APEC) له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌سترابوو.
هه‌ردوو سه‌ركرده له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، پێویسته قه‌یرانی سووریا و شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته به‌رێگای ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاواره‌كانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و هه‌ردوولایان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی سووریایه‌كی یه‌كگرتووی داماڵراو له تیرۆرستان، جه‌ختیان كرده‌وه له پشتگیریكردنی یاسای ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له جنێف ده‌ریكرد.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها، تره‌مپ و پوتین تاوتوێی بیروڕاكانییان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، تاڵیبان، قاعیده و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕست كردووه و باسیان له بابه‌تی ئۆكراینا و كۆریای باكووریش كردووه.
كرملین له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پوتین و تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌ركرده تورك، رووس و ئێرانیه‌كاندا كه تیایدا بابه‌تی سووریا تاوتوێ ده‌كرێت.
هه‌ردوو سه‌ركرده ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه گه‌یشتوون به یه‌ك بۆچوون له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی سه‌روه‌ری. هه‌روه‌ها پوتین زانیاری داوه به تره‌مپ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێشتری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن