شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا
سێ ھاووڵاتی سووری کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە برینداربوو بوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی ھێنرانە شاری ھەتای.
Hatay
ھەتای - AA
سێ ھاووڵاتی سووری کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە برینداربوو بوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی ھێنرانە شاری ھەتای.
سێ ھاووڵاتی سووری بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نزیک سنووری تورکیا لە نێو خاکی سووریا برینداربوون و پاشانیش ھێنرانە دەرگای سنووری جیلوەگۆز.
بریندارەکان لەو شوێنە لەلایەن تیمەکانی پزیشکییەوە چارەسەریی سەرتاییان بۆ کرا و پاشانیش بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ھەتای وڵاتی تورکیا گواسترانەوە.
لەلایەکی دیکەش تەرمی چوار ھاووڵاتی سووری کە لەوەو پێش برینداربوو بوون، لە وڵاتی تورکیاوە رەوانەی سووریا کران.