سياسەت, جيهان

فەڵەستیینیەكان چوونە ناو مەزگەوتی ئەقسا رەت دەكەنەوە

فەڵەستنییەكان چوونە ژوورەوە بۆناو مزگەوتی ئەقسا لە دوای پشکنینیان بە ئامێری ئەلیكترۆنی رەت دەكەنەوە.

Zana Natık Kerem  | 22.07.2017 - نوێکردنەوە : 27.07.2017
فەڵەستیینیەكان چوونە ناو مەزگەوتی ئەقسا رەت دەكەنەوە

Quds

قودس ــ AA

فەڵەستینیەكان لە قودسی رۆژهەڵات، چوونە ژوورەوە بۆناو مزگەوتی ئەقسا لە دوای پشکنینیان بە ئامێری ئەلیكترۆنی رەتدەكەنەوە كە لە ماوەكانی رابردوودا پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەكانی مزگەوتەكە دایاناون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وێڕای بڵاوبوونەوەی هێزێكی زۆری پۆلیسی ئیسرائیل، ژمارەیەكی زۆری فەڵەستینی نوێژی بەیانیان لە دەروازەكانی دەرەوەی دەرگای ئەسبات لە دەروازی باكووری مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.

هاوكات لە چەند كاتژمێری رابردوودا، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان گەنجانی فەڵەستین و هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل روویدا.

شاهید حاڵەكان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند كە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكان لە گەڕەكەكانی تووڕ، سەلوان، راس عامود شەعفات و شارۆچكەی كۆن لە قودسی رۆژهەڵات روویانداوە.

شاهید حاڵەكان ئاماژەی بەوەش دا كە لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكاندا، هێزەكانی پۆلیس گازی فرمێسك رێژ و گوللـەی پلاستیكیان ئاراستەی گەنجانی فەڵەستین كرد.

لە بەرامبەردا پۆلیسی ئیسرائیل لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە كە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكان لەو كاتەدا روویان داوە كە گەنجانی فەڵەستین بەرد و مۆڵۆتۆفیان ئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل كردبوو.

بە پێی روونكردنەوە كە لە میانی چەند كاتژمێری رابردوودا، بە گومانی بەشداریكردنیان لە رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكاندا، هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل چوار گەنجی فەڵەستیان دەستگیر كرد.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın