مووسڵ، شارێك له نیوه‌ی شه‌ڕ و كوشتن به‌رده‌وامه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی ژیان
شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی چه‌كدارانی داعش و هێزە عێراقییەکانی ئێستا شاره‌كه‌ی كردووه به دووبه‌شه‌وه، له‌به‌شێكیدا ئاواره‌یی و مردن و كوشتن به‌رده‌وامه، له‌وی دیكه‌شیاندا ژیان.
Ninawa
نه‌ینه‌وا-AA
مووسڵ نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌و شارانه‌یه كه له‌نیوه‌یدا ژیان سه‌رپێ ده‌كه‌وێته‌وه و خه‌ڵك به ئاسایش سه‌رقاڵی كاره‌كانییانن و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی به‌ده‌ستی شه‌ڕه‌وه ئاواره‌یی و كوشتار به‌رده‌وامی هه‌یه و باڵه‌خانه‌كانی له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌پووكێنه‌وه. له‌به‌ری چه‌پی شاره‌كه كه به‌بێ داعشه ئێستا ژیان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ ئه‌م شاره وه‌كو خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڵێت مردوو و دابڕاو بوو.شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی چه‌كدارانی داعش و هێزە عێراقییەکانی ئێستا شاره‌كه‌ی كردووه به دووبه‌شه‌وه، له‌به‌شێكیدا ئاواره‌یی و مردن و كوشتن به‌رده‌وامه، له‌وی دیكه‌شیاندا ژیان.
مووسڵ شارێكه نیوه‌ی شه‌ڕ و بۆردومان ده‌یخوات و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی ژیان، سه‌ر له‌نوێ له‌دوای نه‌مانی شه‌ڕ تێیدا و بێده‌نگبوونی تفه‌نگه‌كان ده‌ست به ژیان ده‌كاته‌وه، به‌ری رۆژئاوای مووسڵ له‌گه‌ڵ به‌رگریی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌ی خه‌لیفه به‌غدادی داده‌خورێت و باڵه‌خانه‌كانی ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌ویی و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌بن، به‌ڵام به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه خه‌ڵكی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كاولكارییانه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌وه له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو و خانووه‌كانییان چاك ده‌كه‌نه‌وه، بازاڕه‌كان ده‌بوژێنه‌وه، جوڵه‌یه‌كی زۆری وا ده‌بینرێت كه چه‌ند ساڵێكه مووسڵ به‌خۆیه‌وە نه‌بینیوه.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌نێو بازاڕی نه‌بی یونس كه به‌م ناوه ناسراوه گه‌ڕانێكی كرد، ئه‌م بازاڕه بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغه و بۆن و به‌رامه‌ی ژیانی بێ داعشی لێ دێت، به‌درێژایی كیلۆمه‌ترێك كه درێژیی بازاڕه‌كه‌یه ئه‌وه‌ی لێره‌یه یان پێده‌كه‌نێت یانیش دڵخۆشه به بینینی كامێرا‌كان، لێره ئێستا به‌بێ داعش ژنان دێنه بازاڕ و په‌چه‌كانییان داناوه، ده‌چنه نێو دوكان و شوێنه‌كانی فرۆشتنی جلی مۆده كه له‌سه‌رده‌می داعشدا ئه‌مه به كوفر دانراوه.
عومه‌ر، یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجانه‌ی له‌نێو بازاڕی نه‌بی یونس كه بازاڕێكی هه‌مه‌ڕه‌نگه و هه‌موو شتی لێیه هه‌ر له خۆراك و سه‌وزه و میوه تا جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی و پێویستی ئاو، ئه‌و بۆ ئانادۆڵو ده‌یگوت "له‌سه‌رده‌می داعش ئه‌م بازاڕه زۆر قه‌ره‌باڵغ نه‌بوو، لێره داعش چه‌ند چه‌كدارێكی خۆی بڵاوه‌كردبووییه‌وه و چاودێریی دوكانه‌كان و خاوه‌نه‌كانییان و كڕیارانیشی ده‌كرد، ئیدی لێره زۆر شت قه‌ده‌غه‌بوو كڕین و فرۆشتنی پێوه‌بكرێت، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك هەست به‌ئازادیی ده‌كه‌ن و هه‌موو شت له جلوبه‌رگی مۆده‌وه تا شتی تر ده‌فرۆشرێت".
له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات كه به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ ده‌كات دووكه‌ڵی بۆردومانه‌كان كه له به‌ری راست رووده‌ده‌ن زۆر جوان ده‌بینرێت، ده‌نگی ته‌قینی مووشه‌ك و ته‌قه‌ی فیشه‌كه‌كانیش زۆر به‌سانایی به‌گوێی خه‌ڵكی ئه‌م به‌ردا ده‌زرنگێته‌وه، به‌ڵام ئیدی خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌وانه‌ی له به‌ری چه‌پن له‌گه‌ڵ ئه‌م دیمه‌ن و ده‌نگانه راهاتوون.
له به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌م له دوایین گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه دووریی هه‌یه ئاواره‌یی خه‌ڵك، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك، گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و پێویستییه‌كانی ژیان به‌رده‌وامی هه‌یه، له به‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه خه‌ڵك به‌ئاسانی هاوشارییه‌كانی خۆیان له‌وبه‌ر ده‌بینن، به‌ڵام ناتوانن هیچیان بۆ بكه‌ن، چوون داعش ئێستا ئه‌وان وه‌كو قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنێت.
مووسڵ له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 كه‌متر له 400 چه‌كداری داعش كه به‌شی زۆرییان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هاتنه نێوی، كۆنتڕۆڵیان كرد و نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار سه‌رباز و هێزی چه‌كداری حكوومه‌تی عێراق له‌به‌رده‌مییاندا هه‌ڵاتن و به‌شێكیشیان جل و پله سه‌ربازییه‌كانییان له‌ژێر پێیه‌كاندا به‌جێ هێشتبوو، له‌و رۆژه‌وه ئیدی داعش وەک خۆیان بانگەشەیان بۆ کرد كاركردنیان به شه‌ریعه‌تی ئیسلام راگه‌یاند و ده‌ستی به كوشتن و سه‌ربڕینی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌كرد كه سه‌رباز یان کارمەندی هێزی ئەمنی عێراق بوون یان به‌دڵی ئه‌وان كاریان نه‌ده‌كرد، له سه‌ربڕین و كوشتنی خه‌ڵكیشدا داهێنانی زۆرییان كرد و به ناشرینترین شێوه و توندترین چه‌شن خه‌ڵكیان ده‌كوشت له نموونه‌ی كوشتن له‌نێو تێزاب، سه‌رپه‌ڕاندن به قامه و ته‌قاندنه‌وه‌ی جه‌سته و شتی تریش.
دوای دوو مانگ له‌و به‌رواره داعش دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی راگه‌یاند و ئیدی مووسڵیشی وه‌كو پایته‌ختی ئه‌و خه‌لافه‌ته راگه‌یاند و ئه‌بو به‌كر به‌غدادیشی به ئه‌میری موسوڵمانان ناوزه‌ند كرد، پاشان سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌نێوان عێراق و سووریا دامه‌زرا تا ده‌هات زیاتر ده‌كشا، بوونی نه‌وتێكی زۆر، پاره‌یه‌كی زۆری به‌جێماو، سامانی سرووشتی بوون به سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه‌ی سه‌ربازه‌كانی گه‌یشتنه زیاتر له په‌نجا هه‌زار سه‌رباز و ده‌ستی به‌رێكخستنی كاروباره‌كانی خه‌ڵك كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینین ده‌ڵێن داعش ده‌وڵه‌تێكی له‌رۆزك بوو و گه‌وره‌كرا.
ئێستا مووسڵ تاكه شارێكه له جیهان كه هاوشێوه‌ی خۆشی له‌مێژوودا زۆر كه‌م بووه نیوه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش و نیوه‌شی ناوەندی پارێزگای نه‌ینه‌وایه كه زۆرینه هه‌ره زۆری له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی پار له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێنرایه‌وه.
له‌مێژووی شه‌ڕه‌كانی جیهان شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان زۆرترین زیانی به شاره‌كان گه‌یاندووه، مووسڵ نوێترین نموونه‌ی ئه‌و شارانه‌یه كه داعش له بری كشانه‌وه یان شه‌ڕی سه‌نگه‌ره‌كان شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی وه‌كو ستراتیژی سه‌ره‌كی خۆی دیاریكرد له‌دوای كشانه‌وه و به‌رته‌سككبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری ئه‌و خاكه‌ی له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 به‌دواوه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن، بۆیه شاره‌كه زۆرترین زیانی پێگه‌یشتووه، به‌تایبه‌ت به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه كه نزیكه‌ی 80 گه‌ڕه‌ك ده‌بن و نزیكه‌ی نیوه‌ی له‌ده‌ستی هێزه‌كانی عێراقدایه.
له‌گه‌ڕان به نێو به‌ری چه‌پی شاره‌كه كرێكارێكی زۆرمان ده‌بینی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان و قیرتاوكردنی ئه‌و شەقامانە بوون كه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ وێران بوون، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌نێو قوڵایی چاڵی شه‌قامه‌كاندا سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌بوون، له شوێنی دیكه‌ش چه‌ندین كرێكار خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانن، هی دیكه‌ش به‌سه‌ر ستوونه‌كانی كاره‌با كه‌وتوون بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌لانه‌ی كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ تێكچوون، ده‌نگه ده‌نگی قوتابییه‌كانیش قوتابخانه‌كانی قه‌ره‌باڵغكردووه و دیمه‌نی كچان له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كان به پانتۆڵ و به ته‌نوره‌ی كورته‌وه دیمه‌نی جیاوازی مووسڵن، هه‌روه‌ها چه‌ندین بازاڕی نوێ، نێرگه‌له فرۆشتن، جگه‌ره، چێشتخانه ئیدی هه‌مووی به كڕیاره‌كان قه‌ره‌باڵغ بوون و ئه‌و شتانه‌شی له‌سه‌رده‌می داعش قه‌ده‌غه‌بوو ئێستا ره‌واجی زۆرییان له‌سه‌ره، له‌وانه ئارایشتگه‌كانی ژنان، نێرگه‌له، جگه‌ره، جلی مۆده و شتی تریش.
مامۆستا نه‌سرین ئافره‌تێكی كورده له یه‌كێك له باخچه‌كانی ساوایانی شاری مووسڵ له‌گه‌ڵ سێ له مامۆستاكانی دیكه سه‌رقاڵی فێركردنی ئه‌و په‌پولانه بوون كه له باخچه‌كه بوون، ئه‌و بۆ ئێمه گوتی له‌سه‌رده‌می داعش ته‌نها پێنج منداڵ لە باخچەکەمان هه‌بووه و كه‌س منداڵی نه‌ده‌هێنا بۆ باخچه، ئێستا نزیكه‌ی 50 منداڵمان هه‌یه، ئه‌و گوتیشی" داعش پێشتر په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خۆی هه‌بوو كه هه‌مووی گوزارشتی له‌چه‌ك و ته‌قینه‌وه و بابه‌تی ئیسلامی زیاتر ده‌بینییه‌وه و ته‌نها چوار وانه‌یان هه‌بووه"، ئه‌و مامۆستایه نموونه‌ی چه‌ند كتێبێكیشی نیشانداین كه له‌سه‌رده‌می داعش به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابووه.
له‌و كتێبه‌كانه داعش ره‌واج بۆ كاری جیهادی له‌نێو په‌پوله‌كانی باخچه‌ی ساوایانیش ده‌دات و باسی چه‌ك و وێنه‌ی ته‌قه‌مه‌نیش ده‌بینرێت.
گه‌ڕان به‌نێو به‌ری راستی مووسڵ زۆر شت ده‌ڵێن، ئێستا له‌هه‌موو شوێنێك هێزی عێراق، سوپا، پۆلیس، دژه تیرۆر هه‌ن و شاره‌كه تاراده‌یه‌كی زۆر ئاسایشی به‌رقه‌راره له‌م به‌ره‌یاندا، به‌ڵام هێشتا تا ئه‌ودیوی شاره‌كه له‌داعش پاك نه‌كرێته‌وه خه‌ڵك ته‌واو دڵنیا نابێته‌وه.
ئێستا گه‌نجانی شاره‌كه پاش نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌چنه كافیتیریاكانه‌وه، كافێیه‌كانی ئینته‌رنێت و نێرگه‌له كراونه‌ته‌وه، گه‌نجان لێره سه‌رقاڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، ده‌یانه‌وێت ئینستاگرام و فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن به‌كاربهێننه‌وه، ئه‌مان سێ ساڵ ده‌بێت له‌م شتانه بێ به‌ش بوون، خه‌ڵكی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه بۆ هه‌واڵی به‌ری رۆژئاوا ته‌ماشای تیڤی و سه‌ته‌لایته‌كان دەکەن كه داعش لێی قه‌ده‌غه‌كردبوون و ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌ریش وه‌كو به‌ری ئه‌مان زوو رزگاربكرێت، به‌ڵام پێده‌چێت كاتێكی زیاتریش پێویست بێت.