نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ راگرت
برونۆ گه‌دۆ: "به‌هۆی ئه‌و كێشه ئه‌منییه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی له به‌شی رۆژئاوای مووسڵه‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدایه ده‌كرێته سه‌ر به‌شی رزگاركراوی شار، بریارماندا چالاكییه‌كانی هاوكاری مرۆیی رابگرین".
Arbil
هه‌ولێر - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ به‌شی رۆژهه‌لاتی مووسڵ راده‌گرێت كه له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاركراوه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، برونۆ گه‌دۆ رایگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌و كێشه ئه‌منییه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی له به‌شی رۆژئاوای مووسڵه‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدایه ده‌كرێته سه‌ر به‌شی رزگاركراوی رۆژهه‌ڵات دروستبووه، بریارماندا چالاكییه‌كانی هاوكاری مرۆیی رابگرین".
گه‌دۆ باسی له‌وه كرد كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان پێیان داون و، ئه‌و مه‌ترسیه ئه‌منییانه‌ی له ئارادان، بریارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان داوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له كورترین ماوه‌دا دووباره ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه.
گه‌دۆ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، له هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌ختدا كۆمه‌ك و هاوكاریان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی له‌دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا رزگاركراون. گوتیشی: "له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا چوار كارمه‌ندی هاوكاری مرۆیی گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا هاووڵاتیانی سڤیلی مووسڵ به‌زۆری پێویستیان به‌چی هه‌یه، گه‌دۆ گوتی: "ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه، به‌تانی و مادده سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان له‌نێو لیستی پێداویستی بەپەلە دان".