پوتین و رۆحانی لە مۆسکۆ کۆبوونەوە
دوای کۆبوونەوەى سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانيان لە کۆشکی کرملین رێکخست .
Moskova
مۆسکۆ-AA
ھەریەک لە رۆحانی و پوتین لە مۆسکۆ چاویان بەیەک کەوت.
دوای ئەوەی سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی چاوی بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین کەوت ، کۆنگرەیەکی ھاوبەشی رۆژنامەوانیان لە کۆشکی کرملین رێکخست.
پوتین رایگەیاند کە لەگەڵ رۆحانی بڕیاریان داوە دیالۆگی سیاسی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی رووسیا و ئێران بەرنە قۆناغێکی ترەوە لەئێستادا.
پوتین دووپاتیکردەوە کە ھەڵوێستی ئێران و وڵاتەکەی لەسەر زۆر پرسی جیھانی و ناوچەیی لەیەکەوە نزیکترن وجەختی کردەوە کە ھاوکاریەکانیان بەردەوام دەبێت لەوبارەیەوە.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا پوتین باس لە قەیرانی سووریا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەشداری کردنی تورکیا، ئێران و رووسیا وەک زامنی کۆبوونەوەکانی ئەستانە، کاریگەریی باشی ھەبووە لە قۆناغی چارەسەری سووریا.
لەلای خۆیەوە رۆحانی ئاماژەی بەوەدا کەباسیان لە پرسی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە کردووەو ھاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو کۆتایی ھێنان بە ھەرەشەکانی تیرۆر لەسەر ناوچەکە بابەتێکی تری کۆبوونەوەکانی بووە لەگەڵ پوتین.
لەدوای کۆبوونەوەی رۆحانی و پوتین، راگەیەندراوی واژۆکراوی ھەردوولا بەسەر میدیاکاراندا دابەشکرا، رۆحانی ئاماژەی بەوەداوە کە ھەریەک لە رووسیا و ئێران رێز لە سەروەریی، یەکڕیزی خاکی سووریا و سەربەخۆییەکەی دەگرن.
بەپێی ئەو بەیاننامە ھاوبەشە ھاوکات جەختکراوەتەوە کە قەیرانەکان تەنیا لەرێی دیپلۆماسی-سیاسیەوە چارەسەر دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەئەنجامی کاری ھاوبەشی تورکیا، رووسیا، ئێران، کە کار بۆ ئاگربەست کراوە و کۆبوونەوەکانی ئەستانەی لێکەوتۆتەوە وھۆکارێک بووە بۆ سەرخستنی کۆبوونەوکانی جنێڤ.