ھێرشێکی چەکداری لە ئەمریکا ھەشت کوژراوی لێکەوتەوە
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی میسیسیپی وڵاتی ئەمریکا، ھەشت کەس کوژران، کە بەرپرسێکی پۆلیسیشیان تێدایە.
New York
نیویۆرک - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی میسیسیپی وڵاتی ئەمریکا، ھەشت کەس کوژران، کە بەرپرسێکی پۆلیسیشیان تێدایە.
گوتەبێژی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ویلایەتی میسیسیپی، وارێن سترێین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە شەوی شەممەی رابردوو، لە سێ خانووی جیا ھێرشی چەکداریی ئەنجام دراوە.
سترێین، رایگەیاند بەھۆی ئەو ھێرشە چەکداریانەوە ھەشت کەس کوژراون، کە بەرپرسێکی پۆلیسیشیان تێدایە.
دواتر ھێرشبەرەکە کە ناوی کۆربی گۆدبۆڵتە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
ناوبراو لە دوای دەستگیرکردنی بۆ راگەیاندنکانی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە کە زۆر پەشیمانە لەو کردارانەی ئەنجامی داوە.