بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی خورماتوو
- ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەیەکەی گەڕەکى عەسکەرى قەزاى خورماتوو بۆ ٢١ کوژراو و ٥٢ بریندار بەرزبوویەوە.
At Ta mim
هەولێر - AA
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەیەکەی گەڕەکى عەسکەرى قەزاى خورماتوو بۆ ٢١ کوژراو و ٥٢ بریندار بەرزبوویەوە.
لە ئاکامى تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە نێو یەکێک لە بازاڕەکانى گەڕەکى عەسکەرى قەزاى خورماتوو ٢١ کەس گیانى لە دەستدا و زیاتر لە ٥٢ کەسى دیکەش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکە کاتژمێر چوارى ئێوارە لەناو بازاڕێکی ئەم شارە روویداوە.
پێشتر قایمقامى قەزاى خورماتوو، شەلال عەبدول لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رایگەیاندبوو: "تا ئێستا ژمارەى کوژراوانى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە گەیشتووە ٢٠ کەس ژمارەى بریندارانیش زیاتر لە ٥٠ کەسن، سەرجەم قوربانیان هاووڵاتى سڤیلى قەزاى خورماتوون و بەشى زۆریشیان پێکهاتەى عەرەبى سوننین".
شەلال عەبدول گوتیشى: "ئەمە کردەوەیەکى تیرۆریستییە، خەڵکى سڤیلى ناوچەکەى کردووەتە ئامانج. ماوەیەکە جموجۆلى چەکدارانى داعش لە سنوورى خورماتوو هەیە، بۆیە پێدەچێت داعش لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێت".
قەزاى خورماتوو دەکەوێتە باکوورى رۆژهەڵاتى عێراق لە رووى کارگێڕییەوە سەربە پارێزگاى سەلاحەدینە.