سياسەت

بەڕای ترەمپ میدیاکان بوونەتە کێشەی گەورە

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی فلۆریدا گرتنەبەری رێوشوێنەکانی لە ماوەی یەک مانگدا هێنایە بەرباس و، بەتوندی رەخنەی لە میدیاکانی وڵاتەکەی گرت و، رایگەیاند "رێگە نادەین بەم جۆرە درۆ لەگەڵ خەڵک بکەن".

Ramal Mahmood  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 19.02.2017
بەڕای ترەمپ میدیاکان بوونەتە کێشەی گەورە

Washington DC

واشنتۆن – AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی فلۆریدا گرتنەبەری رێوشوێنەکانی لە ماوەی یەک مانگدا هێنایە بەرباس و، بەتوندی رەخنەی لە میدیاکانی وڵاتەکەی گرت و، رایگەیاند "رێگە نادەین بەم جۆرە درۆ لەگەڵ خەڵک بکەن".

دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو یەکەم کۆبوونەوەی جەماوەری لە شاری میلبۆرنی ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدا.

ترەمپ لەگەڵ میلانای هاوسەری بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد کە ٩-١٠ هەزار کەس ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. ترەمپ لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرتنەبەری رێوشوێنە ئابوورییەکان کرد لە ماوەی مانگێکدا. هەروەها بێ ناوهێنان رەخنەی لە ژمارەیەک لە میدیاکان گرت بەوەی لەو کاتەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بووە کێشەی زۆریان بۆ دروست کردووە.

ترەمپ لە بارەی میدیاکانی وڵاتەکەیەوە گوتی: "ئیدی میدیا بووەتە کێشەیەکی گەورە و بووەتە بەشێک لە سیستەمی دوورکەوتنەوە لە ناوەڕۆکی خۆی. باوکانی دامەزرێنەر لەو سەردەمانە کۆششیان لەبەرامبەر میدیا کردووە. راستییەکان لەگەڵ ئەوانەی دەکرێنە هەواڵ هەندێک جیاوازیان تیادایە. میدیاکان بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان لەدەست دابێت هەواڵی درۆیان لەسەر ئیدارەکەمان بڵاوکردووەتەوە. رێگە نادەین بەم جۆرە درۆ لەگەڵ خەڵک بکەن. میدیاکان ئەجێندانی خۆیان هەیە کە لە ئەجێندای گەلی ئەمریکادا رەنگ ناداتەوە. لە دەسپێکی هەڵبژاردنە بەراییەکانەوە لەبەرامبەر میدیاکان چۆکی دانەداوە و بەدەنگی گەل بووەتە سەرۆک".

ترەمپ لە بارەی بڕیارنامەی دادوەرێکی فیدڕاڵی بۆ راگرتنی بڕیاری پێدانی ڤیزە بۆ ماوەی سێ مانگ بەهاووڵاتییانی حەوت وڵاتی زۆرینە موسوڵماننشین، گوتی: "لە ماوەیەکی نزیکدا بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی وڵات هەنگاوی دیکەی هاوشێوە دەنێم".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın