سياسەت

سووریا.. کوژرانی ١١ مەدەنی راگەیەنرا

- لە ئاكامی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەی رژێمی سووریا، ١١ مەدەنی لە هەردوو پارێزگای ئیدلب و حمس، كوژران.

Zana Natık Kerem  | 23.09.2017 - نوێکردنەوە : 24.09.2017
سووریا.. کوژرانی ١١ مەدەنی راگەیەنرا

İdlib

ئیدلب ــ AA

لە ئاكامی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەی رژێمی سووریا، ١١ مەدەنی لە هەردوو پارێزگای ئیدلب و حمس، كوژران.

بەرپرسی بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک فڕۆكەی جەنگی نەناسراو، ٣٠ هێرشی ئاسمانی كردە سەر شارەكانی خان شەیخون و سەراقب و پێنج شارۆچكەی سەر بە ئیدلب".

مستەفا حاج ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئاكامی هێرشە ئاسمانییەكاندا، حەوت مەدەنی كوژران و ٢٠ی دیكەش بریندار بوون كە پێنجیان لە تیمی بەرگری شارستانیین.

ناوبراو باسی لەوەش كرد كە هێشتا هێرشی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكە بۆ سەر شار و شارۆچکەكان بەردەوامە و تا ئێستا بە وردی ژمارەی قوربانییەكان نەزانراوە.

مستەفا حاج هەروەها گوتیشی: "ژمارەی كوژراوانی ئەو بۆردومانەی كە ماوەی پێنج رۆژە بۆ سەر ئیدلب بەردەوامە گەیشتووەتە، ٤٢ كەس".

هاوكات سەرچاوە پزیشكییەكان رایانگەیاندووە كە هێزەكانی رژێم، شاری تەلبیسە باكووری پارێزگای حمس-یان تۆپباران كرد و لە ئاكامدا چوار مەدەنی كوژران.

دوێنی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی بە هۆی بۆردومانەكان لە پارێزگای ئیدلب باكووری سووریا نیشاندابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın