سياسەت

هێزەکانی رژێمی ئەسەد هاووڵاتییانی خان شەیخون-یان کردە ئامانج

لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شارەدێی خان شەیخون سەر بە پارێزگای ئیدلب بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران.

Ramal Abdullah Mahmood  | 21.09.2017 - نوێکردنەوە : 03.10.2017
هێزەکانی رژێمی ئەسەد هاووڵاتییانی خان شەیخون-یان کردە ئامانج

İdlib

ئەنقەرە/ئیدلب - AA

لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شارەدێی خان شەیخون سەر بە پارێزگای ئیدلب بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران.

بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی خان شەیخون، ئەنەس دیاب بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی و منداڵێکی هەمان خێزانیش کە لە بەر دەرگای ماڵدا یاری دەکرد بریندار بوو.

رژێمی بەشار ئەسەد لە رێگەی بەکارهێنانی گازی کیماوییەوە لە 4ی نیسانی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی سڤیلی شارەدێیەکەی کوشت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın