وەرزش

پاریس سان جێرمان بەرشەلۆنەی گۆڵباران کرد

لە یارییەکانی گەڕی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، یانەی پاریس سان جێرمان، یانەی بەرشەلۆنەی گۆڵباران کرد و یانەی بەنفیکا لە یانەی بۆروسیا دۆرتموندی بردەوە.

Muhammet Ali Kemal  | 15.02.2017 - نوێکردنەوە : 16.02.2017
پاریس سان جێرمان بەرشەلۆنەی گۆڵباران کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

گەڕی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ، بەدوو یاریی رۆیشتن دەستی پێکرد.

لە یاریی یەکەمدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاریگای پارک دێس پرنسس، میوانداریی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە یانە فەڕەنسییەکە هێزی خۆی نیشاندا و لە خولەکی 18دا لە رێگەی گۆڵێکی ئەنخێل دیماریاوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و لە خولەکی 40ی یارییەکەشدا بەگۆڵێکی جولیان دراکسلەر، جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە.

دی ماریا بۆ جارێکی دیکە و لە خولەکی 55دا لە دووری 20 مەترەوە، تۆڕی گۆڵی بەرشەلۆنەی هەژاند و ئەنجامی یارییەکەی لە بەرژەوەندیی پاریس سان جێرمان گرەنتی کرد. یانەی خاوەن ماڵ بەو ئەنجامەوە نەوەستا و لە رێگەی گۆڵکاری یانەکە، ئێدینسن کاڤانییەوە لە خولەکی 72دا ئەنجامەکەی بۆ 4-0 بەرزکردەوە و هەر بەو ئەنجامەش یارییەکە کۆتایی هات.

بەوشێوەیە یانەی پاریس سان جێرمان بەئەنجامێکی باش یاریی رۆیشتنی لە بەرژەوەندیی خۆی کۆتایی پێهێنا و بووە شەشەم یانە لەدوای هەریەک لە میلان، داینەمۆ کیڤ، ڤالێنسیا، چێڵسی و بایەرن میونخ کە 4 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا لە بەرشەلۆنە تۆماربکەن.

لە یارییەکی دیکەی رۆیشتنی هەمان گەڕدا، یانەی بەنفیکای پورتوگالی، میوانداریی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، لە یاریگای لوز ستاد لە شاری لشبۆنەی پورتوگال، کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکی 48دا، کۆستاس میترۆگلو توانی لە رێگەی تۆمارکردنی گۆڵیکەوە یانەکەی بەئەنجامی 1-0 پێشبخات.

هەرچەندە لە خولەکی 58دا یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند هەلێکی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بەتۆمارنەکردنی گۆڵ لە رێگەی لێدانێکی سزاوە، لەدەستدا، لەدوای ئەوەوە هیچ گۆڵێکی دیکە لەیارییەکەدا تۆمارنەکرا و بەنفیکا توانی 1-0 لە یانە ئەڵمانییەکە بەرێتەوە.

بڕیارە یاریی گەڕانەوەی نێوان هەریەک لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان لەلایەک و بۆروسیا دۆرتمۆند و بەنفیکا لەلایەکی دیکەوە، رۆژی 8ی ئاداری داهاتوو ئەنجامبدرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın