ژيان

پێشبڕکێی کۆتری نامەبەر لە کەرکووک

پێشبڕکێی کۆتری نامەبەر بە بەشداریی هەشت هەزار کۆتر کاتژمێر ٠٧:٤٠ لە شاری کەرکووک دەستی پێکرد، دوای بڕینی نزیکەی ٨٥٠ کیلۆمەتر کە ماوەی چوار کاتژمێر دەخایەنێت دەگەنە شاری بەسڕە.

Ramal Mahmood  | 19.02.2017 - نوێکردنەوە : 20.02.2017
پێشبڕکێی کۆتری نامەبەر لە کەرکووک

At Ta mim

کەرکووک – AA

پێشبڕکێی کۆتری نامەبەر بە بەشداریی هەشت هەزار کۆتر کاتژمێر ٠٧:٤٠ لە شاری کەرکووک دەستی پێکرد، دوای بڕینی نزیکەی ٨٥٠ کیلۆمەتر کە ماوەی چوار کاتژمێر دەخایەنێت دەگەنە شاری بەسڕە.

ئەم پێشبڕکێیە کە بۆ جاری سێیەمە لە عێراق ئەنجام دەدرێت، ئەمجارەیان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.

سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە، عەممار عادل بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بڕیارمان دا پێشبڕکێی ئەمساڵ لە شاری کەرکووک کە شاری ئاشتی و پێکەوەژیانە ئەنجام بدرێت. ئەم هەشت هەزار کۆترە کە هێمای ئاشتیخوازین لێرەوە بەرەو بەسڕە، ناسڕیە و عممارە دەڕۆن و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستیان پێ دەگەیەنن". 

عادل تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێشبڕکێکە هەموو ساڵێک وەک پێشبڕکێیەکی نیشتیمانی ئەنجام دەدرێت و، گوتی: "وێڕای ئەوەی وڵاتەکەمان بەدەست رووداوی ناخۆش و نەخوازراوی توندوتیژی دەناڵێنێت. کەچی یەکیک لە پێشبڕکێ هەرە گرنگەکان رێک دەخرێت. بەشداربووانی پێشبڕکێکە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و قازانج نەویست تەنها وەک ئارەزوویەک بەشداریان لەم پێشبڕکێیەدا کردووە".

محەمەد حەمدی کە یەکێکە لەو کەسانەی کۆتری نامەبەری بەخێوکردووە، گوتی: "دەمانەوێت لە رێگەی بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە رووحیەتی ئاشتی، خۆشەویستی و پێکەوەژیان لەناو گەلەکەمان و لە سەرانسەری وڵات رەنگ بداتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın