Esat Fırat
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
قودس- AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ئاشکرای کرد بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار ئارد پێشکەشی سوودان دەکەن، ئەمەش دوای ئەوە هات کە حکوومەتی خەڕتوم بە نێوەندگیری ئەمریکا بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دا.
سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیسرائیل لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ناتانیاهو پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی راگوزەر لە سوودان راگەیاندوە.
پێشتریش ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەش کردنی ٨١ ملیۆن دۆلار بە سوودان راگەیاندبوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوای ئیمارات و بەحرێن کە لە ١٥ی ئەیلوولدا رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو کرد، سوودانیش بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دا.