03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
نرخی خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٢٤ دۆلار و ٧٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٢٥ دۆلار و ٩٦ سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٦هوه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به نرخی دوێنێی له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٤،٦٦ بەرزبووەته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٢٤ دۆلار و ٧٥ سه‌نت، هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٢٣ دۆلار و ٧١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند: ''كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ی دۆستم گفتوگۆم كرد. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین گفتوگۆی كرد. چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم ئه‌و وڵاتانه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت ١٠ ملیۆن به‌رمیل یان زیاتر كه‌مبكه‌نه‌وه''.
له كاتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ده‌توانرێت ئه‌و بڕه رۆژانه بگه‌یه‌ندرێته ١٥ ملیۆن به‌رمیل، ئه‌گه‌ر ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت ده‌بێته كارێكی نایاب بۆ پیشه‌سازی نه‌وت و غازی سروشتیی.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خستنه‌بازاڕی زۆری نه‌وت ته‌نیا به سنوورداركردنی له لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی دۆلار و كاریگه‌ری نه‌رێنیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی و داخوازی نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هۆكارن له دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٢٥ دۆلار و ٢٥ سه‌نت بۆ ٢٥ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٤ دۆلار و ٨٨ سه‌نت بۆ ٢٤ دۆلار و ٥١ سه‌نت بمێنێته‌وه.