Firdevs Yüksel
20 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٣ دۆلار و ٧٥ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٢١ دۆلار و ٢٥ سەنت و رۆژەکەی بە ١١٣ دۆلار و ١٢ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤١، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٥٦ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ١١٣ دۆلار و ٧٥ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٨ دۆلار و ٦٢ سەنت فرۆشرا.
دوای بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژی چوارشەممە کە دوای تێپەڕینی ٢٨ ساڵ بۆ یەکەمجار بڕیاری بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بە رێژەی ٧٥ خاڵ دا، دواتر بانکی ناوەندی بەریتانیا و سویسرایش سوویان زیاد کرد و ئەمەیش نیگەرانی وەستاوی لەبازاڕەکاندا لێ کەوتەوە و بەهۆی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت، گوشاری خستە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەفتەی رابردوو لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا خاوی برێنت گەیشتە ١٢١ دۆلار و ٩٤ سەنت و بەهۆی نیگەرانییەکان لەوەی نرخی خاوی برێنت دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر داواکاری لەسەر نەوت بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت دابکشێت بۆ ١١٣ دۆلار و ١٢ سەنت.
لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لە خستنەبازاڕی نەوت رۆڵی هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان.