Ebru Şengül Cevrioğlu
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٥١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٣٩ دۆلار و ١٤ سه‌نت و به ٤١ دۆلار و ٢٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤١ دۆلار و ٥١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٤١ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٣٨ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٢٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.