Firdevs Yüksel
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٤ دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٦٥ دۆلار و ١٢ سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به ٦٤ دۆلار و ٦٢ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٩وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٩٣ دابەزیوە و به ٦٤ دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٠ دۆلار و ٩٩ سەنت فرۆشرا.
پێشوەچوونی کارەکانی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەورووپادا بە شێوەیەکی هێواش لەوەی چاوەڕوان دەکرا، لەگەڵ نیگەرانییەکان لەبارەی شەپۆلی سێهەمی پەتاکە نادیاری دۆخەکەی زیادکردووە، ئەوەیش کاریگەرە لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
پێشتر فەڕەنسا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا رێکارییەکانیان دژ بە پەتاکە توندکردەوە لە ئەورووپادا، ئەڵمانیا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە باوچەکەدا دوێنێ رێکارییەکانی تا ١٨ی نیسان درێژکردەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ''Worldometers''، فەڕەنسا، پۆڵەندا، ئیتاڵیا، هەنگاریا و ئەڵمانیا لە نێو ئەو وڵاتانی ئەورووپادان کە زۆرترین حاڵەتی رۆژانەی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار دەکەن.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٤ دۆلار و ٢٩ سەنت بۆ ٦٤ دۆلار و ٨٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٣ دۆلار و ٧٥ سه‌نت بۆ ٦٣ دۆلار و ٢١ سه‌نت بمێنێته‌وه.