Firdevs Yüksel
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٦٥ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٦٥ دۆلار و ٨٥ سه‌نت و به ٦٤ دۆلار و ٣٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٨دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٣٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٥ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٦٢ دۆلار و ٤٨ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٦ دۆلار بۆ ٦٧ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٤ دۆلار و ٧٣ سه‌نت بۆ ٦٣ دۆلار و ٤٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.