Khalid Mejdoub
19 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٩ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی دوو لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٩ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٠،٥ لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ ڕاگەیاندنی ھەڵپەساردنی بڕیاری دەستپێکردنەوەی ھێرشەکان بۆسەر ئێران لەلایەن سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە.
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ لەسەر داوای سعوودیە، ئیمارات و قەتەر، هەڵپەساردنی بڕیاری دەستپێكردنەوەی ھێرشەکانیان بۆسەر ئێران، ڕاگەیاندبوو.