Firdevs Yüksel
06 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٤٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٩٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ٦٥ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٢، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٢٣ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٦ دۆلار و ٤٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧١ دۆلار ٧٧ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی داواکاری لەسەر نەوت و گەشەی ئابووریی جیهانیی لە ئەگەری بەردەوامیدان بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوو لە ئەمریکا تا رادەیەک رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوتدا.
لە لایەکی دیکەیشەوە هەواڵەکانی پەیوەندیدار بەوەی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان زیاتر پاکێجی پشتیوانی ئابووریی راناگەیەنێت، گوشار دەخاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
چاوەڕوانییەکان لەبارەی وەستاوی زیادکردنی رێژەی سوو لە ئەمریکا، بە بوونە هۆی ئەگەری زیادبوونی داواکاری لەسەر سووتەمەنی رۆڵی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەیشەوە هەڵبەز و دابەزی داواکاری لەسەر نەوت لایەن چینەوە، یەکێکە لە هۆکارەکانی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخی نرخ.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٦٩ سەنت بۆ ٧٧ دۆلار و ٠٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٢٩ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٨٩ سەنت بمێنێتەوە.